ایران نیوز

شنبه، آبان ۰۸، ۱۳۹۵

پۆلیس: لەپەلامارەكەی كەركوكدا 96 داعش كوژراون

پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێت لەچەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆرو ئاسایش و پۆلیس 96 تیرۆرستی داعشیان كوشتوە.
عەمید خەتاب عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بارودۆخی ئەمنی كەركوك ئاسایی بۆتەوەو هاووڵاتیانی كەركوكیش دڵنیا دەكەینەوە لەپاراستنی ئەمنیەكی شارەكەو هیچ گومان و دەنگۆیەك نیە جارێكی تر داعش پیلانی پەلاماردانی كەركوكی هەبێت، هەروەها بوونی داعشیش لەناو كەركوك رەتدەكەینەوە.
وتیشی: ئەوەی داعش لەپەلامارەكەی رۆژی هەینی رابردوو دواتر دەستی كەوت تەنیا كوشتی چەكدارەكانیان بوە، ئەوانەشی هەڵاتون كوژراون. 
بەڕێوەبەری پۆلسی كەركوك راشیگەیاند: بەپێی ئامارەكان لەكاتی پەلامارەكەو رۆژانی دواتردا لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆرو ئاسایش و پۆلیسەوە 96 چەكداری داعش كوژراوەو تەرمەكیانیان ناسراونەتەوە، جگە لەوەی ژمارەیەكی تریشیان خۆیان تەقاندۆتەوەو نەناسراونەتەوەو ئەوانەشی هاتبونەتە كەركوك هیچیان لێدەرنەچووە. 
عەمید خەتاب عومەر ئاماژەی بەوەشدا: داعش نەیتوانی بچێتە هیچ یەكێك لەو دەزگایانەی بۆ هاتبوو، بەهیمەتی هەموو لایەك نەیانتوانی یەك بست بێنە پێشەوە، دوای روداوەكانیش هەموو هێزە ئەمنیەكان رێكخراونەتەوەو بۆشاییە ئەمنیەكانیش پڕكراونەتەوەو هێزەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆریش هاوكاریی و پشتیوانییەكانیان بۆ هێزە ئەمنییەكانی كەركوك بەردەوامدەبێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر