ایران نیوز

شنبه، آبان ۰۸، ۱۳۹۵

دەمیرتاش: ئێمە تیرۆرست نین ئەكەپە یارمەتی داعش دەدات

سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند هاوسەرۆكانی شارەوانی ئامەد بەدەنگی راستەقینەی خەڵك ئەو پۆستەیان وەرگرتوەو تۆمەتباركردنیشیان بەتیرۆر هیچ بنەمایەكی نیە، ئەوە ئەردۆگان و ئەكەپەن چەك و تەقەمەنی بەداعش دەگەیەنن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەشاری ئامەدی باكوری كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی (گوڵتان كشناك و فورات ئانلی) هاوسەرۆكانی شارەوانی شاری ئامەد وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند: دوو رۆژ لەمەوبەر لەلایەن ئەكەپەوە دەستگیركران، لەكاتێكدا ئەوان ئەوان بەدەنگی 65%ی خەڵك ئەو پۆستانەیانە وەرگرتوە.

وتیشی: ئەگەر ئەپەكە رێگری لەبڵاوكردنەوەی وتارەكانمان بكات، خۆمان ماڵ بەماڵ لەدەرگادەدەین، ناتوان چاوەكانمان دابخەین تا هەموو گەندەڵییەكانیان ئاشكرا نەكەین، ئیتر هەر كەسێك بێت، كەسی ئاسایی، سەرۆك شارەوانی، پەرلەمانتار، سەرۆك وەزیران، ئێمە روبەرووی دادپەروەری نابینەوە، بەڵكو روبەڕووی كۆمسیۆنی دادپەروەری ئەكەپە دەبینەوە، چونكە سەرۆك شارەوانییەكان بەدەنگی خەڵك هەڵبژێردراون، ئەوە چ دادپەرورەییەكە لەزیندان، ئەوانە نەك هاوسەرۆكن، سیاسەتمەدارو كەسانی بەناوبانگی كوردستانن.

دەمیرتاش راشیگەیاند: ئەوان گەندەڵی و دزییان نەكردوە، ئەگەر ئەوەیان كردوە ئێمە چاوپۆشیان لێناكەین، دڵنیان ئەوان هیچ گەندەڵییەكان نەكردوە، با چاودێری لێكۆڵینەوە بكات، بەڵام گوایە تۆمەتبارن بەوەی پشتیوانی تیرۆریان كردوە، ئەوانە تۆمەتی بێ بنەمان، كاتێك ئەوانەی شەوی كودەتاكە ئەستەنبوڵتان پێشكەشی گولەن كرد ئەوانە تیرۆرستن. 

هاوسەرۆكی هەدەپە لەوتارەكەیدا بۆ ئەردۆگان و ئەكەپەو حكومەتی توركیا وتی: ئێوەن داعش پەروەردە دەكەن، ئێوە بەتانكەر چەك و تەقەمەنی دەدەن بەداعش و پێیان دەگەیەنن، هێندە بێڕو بێ رەوشتن، ئێمە سودمەند نەبووین لەگەنجینەی دەوڵەت بۆ كۆكردنەوەی دەنگ

ئەوەشی وت:ئەو فەوزایەی ئێوە دروستانكردوە ئەمە ئەنجامەكەیەتی، ئەو رۆژنامەنوسانەشی بەپارە كڕدراون خۆفرۆشن، یاری بەكەیسەكە دەكەن، بۆیە هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە دەبێت هاوسەرۆكانی شارەوانی ئامەد ئازاد بكرێن، ئەگیان هەڵوێستی توندمان دەبێت، چونكە ئەوان لەئاستی ئێوە نین، لەئێوە زۆر گەورەترن و كەسانێكن شەرعیەتیان هەیە، بەدەنگی خۆیان هاتوون، 

دەممیرتاش لەوتارەكەیدا بۆ ئەردۆگان وتی: ئێستا ئێوە بیر لەوە دەكەنەوە بە چ تۆمەتێك هاوڕێكانمان تۆمەتبار بكرێن، تائێستا هیچ تۆمەتێكیان لەسەر نیە، ئێوە دەستورو یاسا ناناسن، ئێمە تۆمان خۆش ناوێت، ناچار نەكراوین تۆمان خۆش بوێت، ئامادەین هەموو جۆرە سزایەك وەربگرین، تۆ ئەو كەسەی ستەمكاریت، هاوسەرۆكەكان چ كارێكیان كردوە، ئەمە هیچ بنەمایەكی نیە.

وتیشی: ئێمە سیاسەتێكمان نەكردوە بەكوشتنی خەڵك تۆمەتبار بكرێین، شەوان بەئاسودەی دەخەوین، هەوڵدەدەین هەموو مرۆڤیایەتی بپارێزین و خەڵك بەئارامی بژی، دڵنیا بن پارێزەرەكانمان هەموو هەوڵێك بۆ ئازادكردنیان دەدەن، ئەمە چ جۆرە یاسایەكە تاوانی تانە پێشكەشكردنیشمان نەبێت، بۆیە تا كۆتایی بەردەوامدەبین، كاری ئێمە سیاسەتكردنە تا مافی گەلی كورد بەدەستدەهێنین، لەهیچ شتێك سڵناكەینەوەو ماندو نابین، ئێوە ئەمڕۆ سەركەوتووبن ئێمە سبەینێ سەردەكەوین، چونكە خەڵكتان كوشتوەو زوڵم و زۆرداری دەكەن، هەوڵدەدەن بەهەموو شێوەیەك رەوای بۆ خۆتان بدەن، ئێمە بەردەوامدەبین لەسیاسەتەكانمان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر