ایران نیوز

شنبه، آبان ۰۸، ۱۳۹۵

له‌باشیك پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی داعشی تكێشكاند

له‌میحوه‌ری باشیك تیرۆرستی داعش دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان داوه‌و شه‌ڕی سه‌خت به‌رده‌وامه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌میحوه‌ری باشیك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی گه‌وره‌ی داعشیان له‌میحوه‌ری باشیك تێكشكاندوه‌.
وتیشی: تیرۆرستانی داعش دوو بۆمبیان له‌نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌قاندوه‌ته‌وه‌و هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ردوو گوندی ئه‌بو جه‌ربوعه‌ و عومه‌ر قامچی.
رونیشكرده‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ روبه‌ڕوویان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر