ایران نیوز

سه‌شنبه، اردیبهشت ۱۲، ۱۳۹۶

فەرەنسا پێنج گومانلێکراو بەتۆمەتی "تیرۆر" دەستگیردەکات

پۆلیسی فەرەنسا لە هەڵمەتێکدا پێنج گومانلێکراوی بە تۆمەتی "تیرۆر" دەستگیرکرد کە بەشێکیان خاوەنی چەکی قورس بوون.
هەڵمەتەکەی پۆلیسی فەڕەنسا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەکانی روانێ لە ناوەڕاستی فەڕەنسا و رۆوین و ڤیلێنوڤی داسک لە باکوری ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیارییەکان لە هەڵمەتەکانی شاری ڤیلێنوڤی داسک پۆلیس دەستیگرتووە بەسەر چەکی قورسدا.
هەڵمەتەکانی پۆلیسی فەڕەنسی ئەمڕۆ لەلایەن لێکۆڵەرانی پاریسەوە فەرمانیان بۆ ئەنجامدانی کرابوو وەک بەشیک لە بەدواداچوونەکانی تیرۆر لەو وڵاتەدا.
لەساڵی 2015ه‌وە فەرەنسا "باری لەناكاوی" راگەیاندووە و لەماوەی ئەو دووساڵەشدا لەئاكامی زنجیرەیەك "هێرشی تیرۆرستی" زیاتر لە 230 كەس كوژراون.
دوایین رووداویش لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا روویدا کە بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە شەقامی شانزەلیزێی پاریس پۆلیسێک کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر