ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هاوكاری سه‌ربازی نوێی بۆ شه‌رڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ته‌بقه ناردووه له‌رێگای ده‌روازه‌ی فیشخابووره‌وه له‌باشوری كوردستان-ه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سكای نیوز، ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلی ئه‌مه‌ریكين و گه‌یشتووه‌ته نزیك ته‌بقه‌و فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی شارۆچكه‌كه.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، كاروانی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كه له ده‌روازه‌ی سێمێلكا-فیشخابور له‌هه‌رێمی كوردستان-ه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان تێپه‌ریوه‌و شه‌رڤانان بۆ ده‌ركردنی داعش له ته‌بقه به‌كاریده‌هێنن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پنتاگۆن، سه‌ره‌تای ئازاری ئه‌مساڵ، ڕایگه‌یاند، سوریا و ڕوسیا كاروانێك یارمه‌تی مرۆییان ناردووه بۆ شاری مه‌نبه‌ج له‌باكوری سوریا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-دایه.
جیف دیفیس وته‌بێژی پنتاگۆن له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی"ئێمه ده‌زانین كه كاروانی مرۆیی له‌لایه‌ن ڕوسیا و ڕژێمی سوریاوه پشتیوانی ده‌كرێت به‌ره‌و مه‌نبه‌ج ڕۆشتووه‌و له‌ناو ئه‌و كاروانانه ئۆتومبێلی گوله‌نه‌بڕیش هه‌بووه".
هاوكات ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج له‌ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، ڕایگه‌یاندووه، هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج.
كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پشتراستیكردوه، وڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سه‌ربازی بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ناردووه.
هه‌روه‌ها جۆن دۆریان، وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا ئه‌وه‌ی خستبووه‌ڕوو، وڵاته‌كه‌ی بۆیه‌كه‌مجار زرێپۆشی جۆری ( ئێس ی‌و فی- SUF)ی ڕاده‌ستی گرووپه عه‌ره‌به‌كانی ناو هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات كردووه.
دۆریان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئه‌و هاوكارییه له‌سه‌ر بڕیارێكی پێشووی سه‌رده‌می ئیداره‌ی باراك ئۆباما بووه‌و ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ڕێگه‌ی به‌جێبه‌جێكردنی داوه.
پێدانی ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه به‌شه‌رڤانان له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا شه‌ر له كۆتا گه‌ره‌كه‌كانی ته‌بقه به‌رده‌وامه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌دا 90ی شارۆچكه‌كه‌یان له ده‌ستی داعش كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر