ایران نیوز

جمعه، خرداد ۱۹، ۱۳۹۶

هەڵسووڕاوێکی نهێنی کۆمەڵە لە تاران گیانی لە دەستدا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە داخ و کەسەرێکی گرانەوە ئاگادار کراین، رۆژی چوارشەممە، ١٧ جۆزەردان، کاک عەلی ئەکبەر قادری، هەڵسووڕاوی نهێنی و دۆست و لایەنگری دڵسۆزی کۆمەڵە بە رووداوی هاتووچۆ لە رێگای تاران گیانی لە دەستداوە.
هاوڕێ عەلی کەسایەتی ناسراو و خۆشەویستی ناوچەی یەمێنان، یار و یاوەری هەمیشەیی کرێکاران و زەحمەتکێشان و تێکەڵ بە دەرد و مەینەت و ئازارەکانیان بوو.
هاوڕێ عەلی تا دواساتەکانی ژیانی خەباتکارێکی دڵسۆز و بەئەمەگی رێبازی کۆمەڵە بوو.
بەم بۆنەوە بە ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمیسیۆنی راگەیاندنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی قادری و خەڵکی ناوچەی یەمێنان و خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر