ایران نیوز

جمعه، خرداد ۱۹، ۱۳۹۶

ئیتلاعاتی رژیم رێگری دەکا لە چارەسەری پزیشکی زیندانییەکی سیاسی کورد

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، چەنگیز قەدەم خێر، زیندانیی سیاسیی كوردی خەڵکی شاری کامیاران کە شەش ساڵ لەمەوبەر بە برینداری لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و ئێستاکە لە زیندانی شاری سنە راگیراوە، لە مافی دەرمان و چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە و لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە رێگری دەکرێت لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو ئێستاکە دۆخی تەندروستی کەوتووەتە مەترسیەوە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو ئاشکرای کرد كە پاش تێپەڕبوونی نزیک بە ٦ ساڵ لە دەستبەسەرکردنی چەنگیز بە برینداری تا ئێستاکەش ناوبراو فیشەکی لە لەشی دا ماوەتەوە و ئەمەش دۆخی تەندروستی چەنگیزی خستووەتە مەترسیەوە و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان و رێگری ئیدارەی ئیتلاعات لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە هەڕەشەی گیانی بۆ سەر ناوبراو زیاتر کردووە.

چەنگیز قەدەم خێر، ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری کامیارانە، ناوبراو ساڵی ١٣٩٠ لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە بە تۆمەتی چالاکی پێشمەرگانە و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە برینداری دەستبەسەر و پاش ئەزیەت و ئازارێکی زۆر لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی، سزای ٤٠ ساڵ زیندانی بە سەر داسەپا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر