بریت مه‌كگۆرگ، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سڤیلی ره‌ققه گفتوگۆی كردووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند " نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كردووه‌و له شاره‌دێی عه‌ین عیسا له گونده‌واری ره‌ققه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سڤیلی ره‌ققه كۆبووه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، بریت مه‌كگۆرگ دوور له چاوی كامێرای میدیاكان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كه كردووه.
بریت مه‌كگۆرگ، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له شاره‌دێی عه‌ین عیسا له گونده‌واری ره‌ققه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی گفتوگۆ بكات و پرسی پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكه‌یان بێت.
بریت مه‌كگۆرگ، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له شاره‌دێی عه‌ین عیسا له گونده‌واری ره‌ققه
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌كگۆرگ له كاتیكدایه كه هیزه‌كانی هه‌سه‌ده له رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی شاری ره‌ققه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكردووه.
مه‌كگۆرگ له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووش سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كردبوو و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" كۆببووه‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر