دوای كاتژمێرێك له ده‌ستپێكردنی قۆناغی پێنجه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی شاری ره‌ققه له‌ژێر ده‌ستی داعش، شه‌ڕڤانان لە قۆڵی خۆرهەڵاتی رەققەوە چوونە ناو ئەو شارەوە، چوونەتە ناو یەكەم باڵەخانە لەگەڕەكی مەشلەب.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی شاری ره‌ققه‌یان راگه‌یاند، و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد ئۆپراسیۆنه‌كه به‌پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌ققه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و به‌شداری یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و زیاتر له 10گرووپی چه‌كداری دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
روانگه‌ی سوریش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، ته‌نها كاتژمێرێك دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی " ره‌ققه"، له‌ئێستادا شه‌ڕڤانان له‌به‌شی راستی ئه‌و شاره چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی "مه‌شله‌ب"و چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كیان له‌و گه‌ڕه‌كه كۆنترۆڵكردووه.
روانگه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته روو كه له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌شدارن و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش كه‌له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، پشتیوانی ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه بیناڵی یه‌ڵدرم-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دوای راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی "ره‌ققه" له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئۆپراسیۆنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی دروست بكات، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامیان ده‌بێت.
مانگی تشرینی دووه‌می 2016 ه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی گه‌مارۆدانی ره‌ققه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانیان لێده‌كرێت ده‌ستیپێكرد و شه‌رڤانان ناوچه‌كانی باكورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ره‌ققه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
پارێزگای ره‌ققه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌سه‌ر ئاوی فورات‌و 160 كیلۆمه‌تر له‌رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب دووره، ژماره‌ی دانیشتوانی به‌پێی سه‌رژمێری فه‌رمیی له‌ساڵی 2008دا 191 هه‌زارو 784 كه‌س بووه‌و دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا‌و داگیركردنی ئه‌وشاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری شاره‌كه كۆچیان كردووه.
له‌ساڵی 2013دا ره‌ققه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه كۆنتڕۆڵ كرا‌و له‌مانگی (كانونی دووه‌م/1)ی 2014وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه.
گرنگی ره‌ققه له‌وه‌دایه كه له‌سه‌ر رێگای بازرگانی نێوان شاره گه‌وره‌كانی سوریایه‌و ده‌كه‌وێته نێوان شاری حه‌له‌ب كه به‌پایته‌ختی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، هه‌روه‌ها پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان‌و هه‌روه‌ها شاره‌كانی سوریا‌و شاری موسڵ‌و به‌غداد، پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هه‌روه‌ها ره‌ققه بۆ داعش ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا، چونكه سنوری پارێزگاكه ده‌گاته سنوری وڵاتی توركیا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر