ایران نیوز

دوشنبه، تیر ۱۲، ۱۳۹۶

لە وڵاتی ئاڵمان رێز لە شەهیدانی ٢ی پووشپەڕی شاری سنە گیرا

دوانیوەڕۆی یه ک شه نبه یەکشەممە رێکەوتی ٢/٠٧/٢٠١٧ی زایینی و کاتژمێڕ ١٤ی دوانیوەڕۆ رێوڕەسمێک لەلایەن کومیتەی ئاڵمانی کۆمەڵەوە بۆ بەرزڕاگرتنی شەهیدانی ٢ی پووشپەڕی شاری سنە بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەڕێوەچوو و نوێنەرایەتی کۆمەڵێکی زۆر لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بەشدارییان تێیدا کردبوو جەخت لەسەر کاری هاوبەش و هاوئاهەنگی لە نێوان حیزبەکانی رۆژهەڵات کرایەوە.
لە سەرەتادا هاوڕێ سوهەیلا بابەک پێشکەشکاری بەرنامەکە ریزی رێوڕەسمەکەی راگەیاند و پەخشانێکی پێشکەش بە یادی شەهیدان کرد.
لە درێژەدا رێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز سروودی رەسمی نێو ریزەکانی کۆمەڵە دەستی پێکرد و پاشان خولەکێک بە بێدەنگی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ٢ی پووشپەڕ و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان بەرز راگیرا.
لە درێژەی بەرنامەکەدا پەیامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە لەلایەن هاوڕێ رێباز کەریمی ئەندامی بەڕێوەبەری کومیتەی ئاڵمانی کۆمەڵەوە پێشکەش کرا و پاشان هاوڕێ ئەمجەد حسێن پەناهی بە نوێنەرایەتی لە بنەماڵەی حسێن پەناهی سەرەتا سپاسی ئامادەبوونی بەشداربووانی کرد و پاشان کورتەیەک سەبارەت بە دوایین بارودۆخی بنەماڵەکەیان قسەوباسیان پێشکەش کرد.
دواتر و لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا پەخشانێک لەلایەن هاوڕێ جەمشید بەهرامی‌یەوە پێشکەش کرا و پاش ئەوە پارچەموزیکێک لەلایەن هاوڕێ جەمشید ئاریانا بە شێوازی راستەوخۆ پێشکەش بە یادی شەهیدان کرا.
لە درێژەی بەرنامەکەدا نوێنەرایەتی هەر کام لە بەڕێزان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران، حیزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کەنەکە و هەروەها پارتی ئازادی کوردستان وتارێکیان پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
پاش پەیامەکان هونەرمەندی ناسراو کاک بەکر لەکزی سروودێکی پێشکەش بە یادی شەهیدانی ٢ی پووشپەڕ کرد.
لە رێوڕەسمەکەدا کورتە کلیپێک سەبارەت بە شەهیدانی ٢ی پووشپەڕی شاری سنە کە لەلایەن هاوڕێیانی رۆژهەڵات تیڤیی‌یەوە ئامادە کرابوو پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
جێگای ئاماژەیە کۆبوونەوەکە ناوە بە ناوە بە پەخشان و هەڵبەستی پێشکەشکار و هەروەها پەخشانی هاوڕێیانێک وەکوو شادمان کرماشان و سیروان تەنگیسەر و هەروەها وتارێک لەلایەن هاوڕێ سەلاح حسێن پەناهییەوە دەوڵەمەندتر کرایەوە.
کۆبوونەوە پاش ٣ کاتژمێر و لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.


کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران
کومیتەی ئاڵمان
٠٢/٠٧/٢٠١٧

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر