وێبسایتی "دیبكا"ی ئیسرائیلی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێككه‌وتنێكی نهێنی له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له قه‌زای حه‌ویجه، به‌بێ هیچ شه‌ڕێك پاشه‌كشه بكه‌ن.
وێبسایتی دیبكای ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه هێچ هێرشێك بۆ سه‌ر قه‌زای حه‌ویجه ئه‌نجام نه‌دراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وێبسایته ئیسرائیلییه‌كه پشتی پێ به‌ستووه، ئاشكرای كردووه، پێشتر به‌رپرسانی سوپای عێراق، له‌گه‌ڵ رێگه‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی داعش رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك رێگه‌ی ده‌رباز بوونییان بۆ بكه‌نه‌وه.
وێبسایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سوپای عێراق، ئه‌و رێڕه‌وه‌ی ئارامه‌ی بۆ چه‌كداران و ماڵ و منداڵه‌كانییان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌زاكه‌ی جێبهێڵن، به‌ڵام وێبسایته هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌و شوێنه نه‌كردووه كه چه‌كدارانی داعش روویان تێكردووه.
لای خۆیه‌وه عه‌مید یه‌حیا ره‌سووڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپا شه‌ڕێكی سه‌ختیان كردووه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش و به سه‌دان چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌یان كوشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونی هه‌ر رێككه‌وتنێكی له‌و جۆره، ره‌تده‌كاته‌وه.
رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش نامۆ نییه و پێشتریش هه‌ریه‌ك له حزبوڵڵای لوبنان و رژێمی سووریا، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له 700 چه‌كدار، به ئاگاداری دیمه‌شق، له ناوچه‌ی عرسالی سنووری نێوان سووریا و لوبنان بگوازنه‌وه ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی پارێزگای دێره‌زووری سووریا، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراق.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر