سه‌شنبه، مهر ۱۱، ۱۳۹۶

مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى داواى پاراستنى يه‌كڕيزى ناو يه‌كێتى ده‌كات

لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، مه‌لا به‌ختيار، به‌ياننامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى تايبه‌ت به‌ كۆچى دوايى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى مام جه‌لال تاڵه‌بانى خوێنده‌وه‌ و له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا مه‌كته‌بى سياسى داوايكردووه‌، يه‌كێتى ناو يه‌كێتى بپارێزرێت.
له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا هاتبوو: "هەواڵی ژیان ئاوایی سەرۆك مام جەلال بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان رادەگەیەنین و بەم بۆنەیەشەوە، پەیمانی شەرەف بۆ مام جەلالی باوك و رابەر دوپاتدەكەینەوەو داواش دەكەین یەكێتی ناو یەكێتی بپارێزین و یەكڕیزی راستەقینە لەناو لایەنەكانیش بەدی بهێنین.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر