قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه لە شنگال رایگه‌یاند "هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له سه‌نته‌رى شارۆچکەی سنونێ راده‌كه‌ن و ئێمه‌ش خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بو ئه‌وه‌ى بچینه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى شنگال".
قاسم شەشۆ، فه‌رماندەی فەرماندەیی شنگال به رووداوی راگه‌یاند "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى سنونێ رایانكرد و ئێمه‌ش له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدانه بۆ ئەوەی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى شنگال كونترۆڵ بكه‌ین".
لەبارەی رەوشی شنگال، قاسم شەشۆ ده‌ڵێت "ئێستا هه‌موو خه‌ڵكى شنگال چاوه‌ڕێی هاتنى پێشمه‌رگه و به‌رزكردنەوەى ئاڵاى كوردستانن، ئه‌گه‌ر حه‌شدى شه‌عبى به‌ته‌واوى شنگال چۆڵ نه‌كه‌ن ئه‌وا نه‌ك ته‌نیا ئێمه، به‌ڵكو فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانانیش ئه‌وان بۆردوومان ده‌كه‌ن".
به‌ره‌به‌یانى رۆژى 17ی مانگ هێزەکانی پێشمه‌رگه له شنگال كشانه‌وه و حه‌شدى شه‌عبى هاتنه ناو شنگال و ناحیه‌ى سنونێ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ى كوردانى ئێزدى له فه‌رماندەیى شنگال چوونه‌ته ده‌وروبه‌رى مه‌زارگه‌ى شەر‌فه‌دین و له‌وێ ماونەتەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر