ایران نیوز

دوشنبه، مهر ۱۷، ۱۳۹۶

تیرۆرستانی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌ن

چه‌كدارانی داعش بۆ دووه‌م جار هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا سێ چه‌كداری داعش كوژران و دوویان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌ و دووشیان به‌ دیل گیراون .
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كه‌ تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزی پێشه‌وای پێشمه‌رگه‌كانی پارتی ئازادی كوردستان له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك .
كه‌ركوكی راشیگه‌یاند: له‌ هێرشه‌كه‌دا سێ چه‌كداری داعش كوژران و دوویان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌ و دووشیان به‌ دیل گیراون .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر