ایران نیوز

پنجشنبه، مهر ۲۷، ۱۳۹۶

حەشدی شەعبی لەخانەقین کشایەوە

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (18-10-2017) چەکدارانی حەشدی شەعبی لەنێو قەزای خانەقین کشاونەتەوە و دام و دەزگاکانیان جێهێشتوون.
شایەتحاڵێک بەناوی لاوەند خەسرۆ، کە دانیشتووی خانەقینە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی حەشدی شەعبی لەنێو خانەقین کشاونەتەوە و ئەو دام و دەزگایانەی پێشتر دەستیان بەسەرداگرتبوون چۆڵیان کردوون.
ئەو شایەتحاڵە گوتیشی "هیچ شەڕێک لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و هاونیشتمانیان رووینەداوە و ئەو هێزە بەبێ شەڕ کشاونەتەوە و خەڵکەکەش ئێستا بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر