نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6/10/2017 ته‌رمی پیرۆزی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی.
دوای رێوره‌سمی پێشوازیكردن له‌ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌پرۆتۆكۆلی سه‌ربازی و پێشكه‌شكردنی مارشی نیشتمانی عیراق و مارشی نه‌ته‌وه‌یی كورد و ته‌قاندنی 21 تۆپ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، رێوڕه‌سمی دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو.
دواتر ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شه‌قانی سالمدا به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌ڕێكرا. دوای گه‌یشتنی به‌ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س، له‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی له مزگه‌وتی گه‌وره نوێژی مردوو ئه‌نجادراو پاشانیش به‌ره‌و دوامه‌نزڵی خۆی له ده‌باشان به‌ڕێكرا.
دواتر له‌نێو شیوه‌ن و پاپۆرای جه‌ماوه‌ریداو به‌به‌شداری سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ته‌رمی پیرۆزی گه‌یه‌نرایه گردی ده‌باشان و به ئاماده‌بوونی سه‌دان به‌رپرس و كه‌سایه‌تی نێوخۆیی و بیيانی له‌دوامه‌نزڵی خۆی و له به‌رزترین شوێنی شاردا به‌خاك سپێردرا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر