شا فه‌يسه‌ڵ بن عه‌بدولعه‌زيزى پادشاى كۆچكردووى سعووديه له ساڵى 1966 له نامه‌يه‌كدا بۆ سه‌رۆكى ئه‌و كاتى ئه‌مريكا داوايكردووه، پشتگيرى مه‌لا مسته‌فا بارزانى بكرێت بۆ درووستكردنى حكومه‌تى كوردى له باكوورى عێراق.
به گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه‌ى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن بڵاويكردووه‌ته‌وه، رۆژى 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 1966 شا فه‌يسه‌ڵ نامه‌يه‌كى نهێنى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا ليندۆن جۆنسۆن كردووه.
نامه‌كه‌ى شاى سعووديه تايبه‌ته به دووپاتكردنه‌وه‌ى دۆستايه‌تى سعووديه و ئه‌مريكا و داواكردنى هاوكارى ئه‌مريكايه بۆ هێشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سعووديه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانى جه‌مال عه‌بدولناسرى سه‌رۆكى ئه‌و كاتى ميسر و شه‌پۆلى به‌عسى و قه‌ومييه عه‌ره‌بييه‌كانه له وڵاتانى عه‌ره‌بيدا.
شا فه‌يسه‌ڵ له نامه‌كه‌يدا له پێناو زامنكردنى داهاتووى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه و ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر سعووديه چه‌ند پێشنيازێكى خستووه‌ته به‌رده‌ست سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مريكا.
له يه‌كێك له پێشنيازه‌كانيدا، شا فه‌يسه‌ڵى سعووديه داوايكردووه، كۆمه‌كى مه‌لا مسته‌فاى بارزانى بكرێت بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى كوردى له باكوورى عێراق.
شا فه‌يسه‌ڵ پشتيوانيكردنى كوردى به هۆكارى سه‌قامگيرى ئاسايشى باكوورى سعووديه له قه‌ڵه‌مداوه.
ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ساڵى پێشتر واته له 1965دا كۆمه‌كى شۆڕشى ئه‌يلوولى كوردستانيان به چه‌ك و پاره و له رێى توركيا و ئێرانه‌وه كردووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌يه له لايه‌ن سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌نه‌وه، له كاتێكدايه، دواى زياتر له په‌نجا ساڵ سعووديه هه‌مان كێشه‌ى له‌گه‌ڵ يه‌مه‌ندا هه‌يه كه له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه و هێشتاش مه‌ترسى عێراق كه بووه‌ته جێى هه‌ژموونى تائيفى به‌سه‌رييه‌وه ماوه.
سه‌ره‌ڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى سعووديه هيچ لێدوانێكيان له باره‌وه نه‌داوه و ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه‌يان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر