ایران نیوز

سه‌شنبه، فروردین ۲۷، ۱۳۹۲

بەشداری کۆمەڵە لە گرووپی کاری کوردی


سکرتێرى گشتی رێکخراوی‌ سۆسیال ئینترناسیۆنال(لۆئیس ئایلا) ‌و بە ئامادەبونی‌ نوێنەری‌ هێزە سیاسییەکانی‌ هەر چوار پارچەی‌ کوردستان، بەڕێوەچوو. 
لەم کۆبوونەوەیەدا 24 حیزبی سیاسی بە نوێنەرایەتی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار بوون. کۆبوونەوە بە وتاری بەڕێز لویس ئایالا سکرتێری‌ رێکخراوی‌ سۆسیال ئینتێرناسیۆنال دەستی پێکرد کە تێیدا ئاماژەیەکی دا بە مێژووی کارو چالاکیەکانی رێکخراوی سۆسیال ئینترناسیۆنال کە ئێستا 168 حزب بە ئەندامی هەمیشەیی ‌و چاودێرەوە تێیدا ئەندامەو‌ یەکێکە لە گرنگترین دەزگا حزبی ‌و ئایدۆلۆژییەکانی جیهان لە خەباتی سیاسی ‌و دیموکراسی ‌و ئازادی مەدەنی.

پاشان بەڕێز مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد. بەرێز مەلا بەختیار لە قسەکانی دا وتی: "هیوادارین ئەم کۆبوونەوەیە لە کوردستان‌ و بۆ کوردستان لاپەڕەیەکی گرنگ بۆ مێژوو تۆمار بکات ‌و ببێتە مایەی ئەوەی پشتیوانی‌ و خەباتی رزگاری ‌و دیموکراسی نەتەوەکەمان لە سەرانسەری کوردستان و لە سەرانسەری جیهاندا برەوتر بدات . سەرەڕای بیری جیاواز، فەلسەفەی جیاواز، ئایدەلۆجیای جیاواز لێرە دانیشتووین بۆ ئەوەی بە هەموومان خەمی کۆمیتەیەک بخۆین کە بتوانێت سەنگەرێک بێت لە سەنگەرە دیموکراسیەکانی نێونەتەوەیی ئێستا لە جیهاندا".

پاشان نوێنەرانی حیزب و لایەنەکان هەرکامەو لە مەجالێکی کورتدا باسیان لە باردۆخی ناوچەکەو کوردستان کردو رای خۆیان سەبارەت بە پێکهێنانی کومیتەکە دەربڕی.
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی وەک وتەبێژى وەفدى کۆمەڵە لەم دانیشتنەدا بەهەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردى قسەى کرد و لەو مەجالە کورتەدا کە بە نوێنەرى حیزبەکان درابوو، وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر گرینگی بەستنی ئەم کۆنگرەیە و هەڵبژاردنی کۆمیتەى کوردى لە رێکخراوی ئەنترناسیۆناڵ، باسی لەوە کرد پێویستە ئەم کومیتەیە لە چوارچێوەى پرەنسیپەکانی ئەنترناسیۆناڵدا، بپەرژێتە سەر پرسی کورد لە هەر چوارپارچەى کوردستان.
لە کۆتاییدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەر ئەوەى تەنها ئەندامی هەمیشەیی کوردە لە ئەنترناسیۆناڵ سۆسیالیست، وەک سەرۆکی کۆمیتەی کوردی رێکخراوی سۆسیال ئینتیر ناسیۆناڵ دەستنیشانکراو حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، و حیزبی ئاشتی و دیمۆکراسی لە باکوری کوردستان، کە دوو ئەندامی چاودێرى ئەنترناسیۆناڵ سۆسیالیستن وەک جێگری بەڕێوەبەرى کۆمیتەى کوردى لە رێکخراوی ئەنترناسیۆناڵ سۆسیالیست هەڵبژێردران.
جێگەى ئاماژەیە وەفدى کۆمەڵە لەم کۆنگرەیەدا بریتی بوون لە هاوڕێیان: عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێرى گشتی کۆمەڵە، هاوڕێ ئەبووبەکر مودەڕسی ئەندامی دەفتەرى سیاسی کۆمەڵە و هاوڕێیان حامید چاوشین و مستەفا زاهیدى.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر