ایران نیوز

دوشنبه، مرداد ۱۴، ۱۳۹۲

پەیامی پێرۆزبایی بەرێز جیم کارجیانس ئەندامی پارلمانی فیدراڵی کەنەدا بە بۆنەی بەرێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی کۆمەڵە

زۆر بە خۆشحالییەوە پێرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی ١٤هەمی کۆمەڵە دەکەم. ئاگادارم کە لە ساڵی ١٩٦٩وە حێزبی ئێوە هەموو هێزی خۆی بۆ پەرەپێدان و پاراستنی دێمۆکراسی لە ئێران تەرخان کردووە. حێزبی کۆمەڵە ناوەروکی بەهاکانی کۆمەڵگەی کەنەدایی لە خۆ دەگرێت و بە تایبەت جەخت لە سکۆلاریزم، مافی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکاتەوە.
لە مانگی ئۆکتوبەری ساڵی ٢٠١٢ کاتی بۆ بەشداری لە دووهەمین کۆنگرەی جیهانی زانستی کوردی سەردانی کوردستانم کردبوو، ئەو شانازییەم هەبوو کە لە نزیکەوە دیداریکم لەگەڵ رێبەری حێزبەکاتان عبداللە مهتدی هەبێت.


بوونی فەرهەنگی جیاواز لە کۆمەڵگەی کەنەدایی وەک هۆکارێک بۆ سەرکەوتنی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێت. هەروەها بەشداری کۆمەڵگەی کوردی بەهەمان شیوە یارمەتی بە هەرچی زۆرتر دەوڵەمەندبوون و بەهێزتربوونی نەتەوەی کەنەدایی داوە. ئێستە بە بۆنەی بەرێوەچوونی کۆنگرەی حێزبی کۆمەڵە ئێمە پێکەوە بۆ جارێکی دێکە جێژنی خۆ بەختکردن ئێوە لە رێگەی بەهاکانی ئازادی و دێمۆکراسی دەگرێن.
لەو رێگەیەوە پێرۆزبایی بەرێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی حێزبەکاتان پێشکەش بە هەموو ئەندامانی ئێوە دەکەم. لە ژیر ڕووشنایی درۆشمی بەردەوامبوون لە رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و دێمۆکراسی ئێمە دەتوانین پێکەوە چاوەرووانی داهاتوویەکی گەش تر بین.
جیم کارجیانس
ئەندامی پارلمانی فیدارلی کەنەدا

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر