ماڵی کورد و ئەڵمان بە سازکردنی کۆڕێکی ڕێزلێنان یادی شاعیری گەورەی گەلەکەمان شێرکۆ بێکەس کە مانگی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد و ماڵئاوایی
لێمان کرد، دەکاتەوە. بەم ئاگادارینامەیە هەموو هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی شاری کۆڵن و شار و ناوچەکانی دەوروبەر بانگهێشت دەکەین بۆ
ئامادەبوون لە ڕۆژ و شوێنی دیاریکراو وەک ڕێزگرتن لە یادی شێرکۆ بێکەس.
کات: سەعات 15.00 - 18.30
ڕۆژ و مێژوو: یەکشەمە، 29.09.2013
شوێن: Stadtgymnasium Köln-Porz, Humboldtstraße 2-8, 51145 Köln
بەرنامە:
15.20 - 15.00 وتاری ماڵی کورد و ئەڵمان و خوێندنەوەی کورتە ژیانی شێرکۆ بێکەس.
15.30 - 15.20 پارچەیەك موزیك
15.30 – 15.50 پێشاندانی بەشێک لە فیلمی دۆکۆمێنتاریی "فڕین بە ئاسمانێکی جیاوازدا". سیناریۆ و دەرهێنان: سیروان رەحیم. ئەم فیلمە گەشتێکە
بە ژیانی شێرکۆ بێکەسدا.
16.05
– 15.50 خوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێکی شێرکۆ بێکەس بە هەردوو زمانی کوردی و ئەڵمانی / مههاباد عهزیزی
17.05 – 16.05 مێزگردێك سەبارەت بە ئەزموونی شیعری شێرکۆ بێکەس. بەشداران: (رەزا حەمە، شاهۆ تۆفیق، بەرزان هەستیار). بەڕێوەبەری مێزگرد:
سیروان رەحیم
17.30 – 17.05 پشوو
17.50 – 17.30 گفتوگۆیەک دەربارەی گرنگی وەرگێڕانی شیعری شێرکۆ بێکەس بۆ زمانە بیانییەکان. بەشداران: (ئازاد دلوار، سیروان رەحیم، بەکر
شوانی). بەڕێوەبەری گفتوگۆ: بەکر شوانی
18.00 – 17.50 پارچەیەك موزیك
18.30 – 18.00 گفتوگۆی ئازاد سەبارەت بە شێرکۆ بێکەس
18.30 کۆتایی کۆڕ
.jpg)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر