ایران نیوز

شنبه، مهر ۰۶، ۱۳۹۲

یادێك بۆ ڕێزلێنان لە شێرکۆ بێکەس له شاری کۆڵنی ئاڵمان


 ماڵی کورد و ئەڵمان بە سازکردنی کۆڕێکی ڕێزلێنان یادی شاعیری گەورەی گەلەکەمان شێرکۆ بێکەس کە مانگی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد و ماڵئاوایی 

لێمان کرد، دەکاتەوە. بەم ئاگادارینامەیە هەموو هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی شاری کۆڵن و شار و ناوچەکانی دەوروبەر بانگهێشت دەکەین بۆ 


ئامادەبوون لە ڕۆژ و شوێنی دیاریکراو وەک ڕێزگرتن لە یادی شێرکۆ بێکەس. 


کات: سەعات 15.00 - 18.30

ڕۆژ و مێژوو: یەکشەمە، 29.09.2013

شوێن: Stadtgymnasium Köln-Porz, Humboldtstraße 2-8, 51145 Köln 

بەرنامە:

15.20 - 15.00 وتاری ماڵی کورد و ئەڵمان و خوێندنەوەی کورتە ژیانی شێرکۆ بێکەس. 

15.30 - 15.20 پارچەیەك موزیك

15.30 – 15.50 پێشاندانی بەشێک لە فیلمی دۆکۆمێنتاریی "فڕین بە ئاسمانێکی جیاوازدا". سیناریۆ و دەرهێنان: سیروان رەحیم. ئەم فیلمە گەشتێکە 

بە ژیانی شێرکۆ بێکەسدا.

16.05

 – 15.50 خوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێکی شێرکۆ بێکەس بە هەردوو زمانی کوردی و ئەڵمانی / مه‌هاباد عه‌زیزی

17.05 – 16.05 مێزگردێك سەبارەت بە ئەزموونی شیعری شێرکۆ بێکەس. بەشداران: (رەزا ‌حەمە، شاهۆ تۆفیق، بەرزان هەستیار). بەڕێوەبەری مێزگرد: 

سیروان رەحیم

17.30 – 17.05 پشوو

17.50 – 17.30 گفتوگۆیەک دەربارەی گرنگی وەرگێڕانی شیعری شێرکۆ بێکەس بۆ زمانە بیانییەکان. بەشداران: (ئازاد دلوار، سیروان رەحیم، بەکر 

شوانی). بەڕێوەبەری گفتوگۆ: بەکر شوانی

18.00 – 17.50 پارچەیەك موزیك 

18.30 – 18.00 گفتوگۆی ئازاد سەبارەت بە شێرکۆ بێکەس

18.30 کۆتایی کۆڕ

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر