ایران نیوز

یکشنبه، مرداد ۲۶، ۱۳۹۳

حكومەت 12 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوارە ئێزدی و مەسیحییەکانی دهۆک تەرخاندەکات

رووداو - دهۆك
بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 12 ملیۆن دۆلار تەرخانكراوە بۆ ئەو خێزانە ئاوارە ئێزدی و مەسیحیانەی روویان لە پارێزگای دهۆك کردووەو دەستكراوە بە دابەشكردنی ئەو هاوكارییە .
بەپێی ئەو بڕیارە ، قۆناغی یەكەم لە پارێزگای دهۆكەوە دەستپێدەكات ، كە هەر خێزانێك 300 دۆلاری پێدەدەرێت .


 فەرهاد ئەترووشی ، پارێزگاری دهۆك بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە رۆژی هەینی ئەو هاوكارییەیان بەسەر 150 خێزانی ئاوارەی مەسیحی و كوردی ئێزدیدا دابەشكردوون .
 هەروەها لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاشكرایكرد ، ئەو هاوكاریكردنە نابێتە رێگر ، كە ئەو خێزانانە ئەو یەك ملیۆن دینارەش وەربگرن ، كە حكومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاریداوە بیداتە ئاوارەكان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر