رووداو - شێخان
سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش، لەبەرەی ناوەران لە باكووری مووسڵ، شەوی رابردوو 8 لەسەر 9ی ئاب، چوونە ناو گوندەكانی (شێخ مەڕوان و كانی ماران)، كە عەرەبنشینن و لە نزیك هێڵی تەماسی نێوان پێشمەرگە و چەكدارانی داعشن و 62 كەسیان دەستگیركردووە، كە گومان دەكرێ هاوكاری چەكدارانی داعشیان كردبێت و دەستیان بەسەر 15 پارچە چەكیشدا گرتووە.
ناوەران بەرەی پێشەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیەو دەكەوێتە باكووری مووسڵ و باشووری سەنتەری قەزای شێخان.
هەروەها رۆژی هەینی 8.8.2014 لەشەڕێكدا لە ناوچەی تلكێف، یونس ئەبو ئەسەد، ئەمیرێكی داعش كوژراوە، كە كوردە و خەڵكی ئاكرێیە، کە ئێوارەی هەمان رۆژ لە گەڕەكی قاهیرە لە شاری مووسڵ تەرمەكەی نێژرا، بەپێی قسەی شایەتحاڵێكیش، لە كاتی ناشتنیدا بەرپرسێكی داعش بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی داوە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر