كوردستانیانی هه‌رێمی نوردڕاین فیست ڤالن له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا له كه‌رنڤاڵێكی ره‌نگی رازاوه به‌جلی كوردی و ئاڵای گه‌شاوه‌ی كوردستان خۆپیشاندانێكیانی فراوانیان له شاری كۆڵن له ژێر درووشمی رۆژێك بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه له‌دژی داعشه تیرۆرست ئه‌نجامدا.
به‌رنامه‌ی خۆپیشاندانه‌كه سه‌ره‌تا به به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان و دواتر به سروودی ئه‌ری ره‌قیب و دواتر ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێكرد، پاشان وتاری هه‌ڤكار به‌زمانی ئه‌ڵمانی و كوردی خوێندرایه‌وه.
دواتر وتاری ژنانی برایانی ئێزدی خوێندرایه‌وه‌و ئاماده‌بوان هه‌موو یه‌ك ڕیزو یه‌ك ده‌نگ ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ر خزمه‌تێك و قوربانیدانێك له پێناو به‌رزڕاگرتن و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و داوایان له ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانكرد كه هاوكاری مرۆی و سه‌ربازی و سیاسی گه‌له‌كه‌مان بكات هه‌وره‌ها داوایان له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد كه به‌ده‌نگ گه‌له‌كه‌مانه‌وه، به‌شی زۆری وتار‌و په‌خشانه‌كان ته‌عبیریان له پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگی كوردستان و وڵاتپارێزه‌رانی كوردستان ده‌كرد.
خۆپیشاندانه‌كه ماوه‌ی دوو كاتژێمری خایاند.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر