ئەڵمانیا پشتگیریی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش راگەیاند
رووداو - هەولێر
راوێژكاری ئەڵمانیا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش راگەیاند و ئامادەیی خۆی دەربڕی هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
ئەمڕۆ هەینی 15ـ 8ـ 2014 ئەنجێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا راوێژكاری ئەڵمانیا پشتگیری خۆی و گەل و حكومەتی ئەڵمانیای بۆ گەلی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش بە بارزانی راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە مێرکڵ هاوسۆزیی خۆیشی بۆ ئەو ئاوارانە دەربڕی كە بەهۆی پەلاماری چەکداران ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ئامادەیی حكومەتی ئەڵمانیاشی بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیشانداوە.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە لەبەرانبەردا بارزانی رایگەیاندووە "جێگەی شانازییە گەلی كوردستان لەجیاتی جیهانی ئازاد بووەتە سەری رمی جەنگ لەدژی تیرۆریستانی داعش". جەختیشی کردووەتەوە "بە هیمەتی گەل و پێشمەرگەی كوردستان و یارمەتیی گەلانی دۆستی كوردستان تیرۆریستان شكستدەهێنن و ئەو خەڵكەی ئاوارەیش بوونە بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان".

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر