ایران نیوز

شنبه، مرداد ۲۵، ۱۳۹۳

بارزانی پەیامێک ئاراستەی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکات

رووداو - هەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 68ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بارزانی لەو پەیامەدا داوا لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکات، "پێویستە خۆتان ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی كوردستان یان نەمان. خۆتان ساز بكەن و شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هێزەكانی كوردستانی پیلانی دوژمنان لەگۆڕ بنێن".

بارزانی دەشڵێ "ئەبێ كوردستان ببێتە گۆڕستانی تیرۆریستان و هەموو ناحەزانی گەلەكەمان".




دەقی پەیامەکە
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پەیامی من بەبۆنەی شەستوهەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەم كاتە هەستیارەدا بۆ هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتی ئەوەیە كە پێویستە مێژووی پڕ سەروەریی پارتی بپارێزن و ئەمڕۆ كە كوردستان كەوتووەتە بەر شاڵاوی دڕندەترین تیرۆریستانی خوێنمژ، پێویستە خۆتان ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی كوردستان یان نەمان. خۆتان ساز بكەن و شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هێزەكانی كوردستانی پیلانی دوژمنان لەگۆڕ بنێن.

كە باسی كۆمەڵكوژیی خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی دەكرێت، ئەوە كۆمەڵكوژیی كوردە، ئەنفالێكی ترە، كیمیابارانێكی ترە و، چۆن ئەنفالچییەكان و ئەوانەی خەڵكی كوردستانیان كیمیاباران كرد بە سزای خۆیان گەییشتن، ئەم تاوانبارانەیش بە سزای خۆیان دەگەن. ئەبێ كوردستان ببێتە گۆڕستانی تیرۆریستان و هەموو ناحەزانی گەلەكەمان.

سڵاو بۆ گیانی شەهیدە نەمرەكانمان

مسعود بارزانی

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر