ایران نیوز

شنبه، مرداد ۱۸، ۱۳۹۳

ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی هاونیشتمانییان لە چیای شنگالەوە دابینكرا

رووداو- سحێلا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو ئاشكرای كرد، بڕیار لەسەر میكانیزمی گواستنەوەی ئەو كەسانەی لە چیای شنگال گەمارۆدراون و ئۆتۆمبێلی پێویستیان بۆ دابینكرا.

هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو گوتی: "عەمید ئاشتی كۆچەر، كە سەرپەرشتیاری ئەو هێزەی پێشمەرگە دەكات، كە ئێزدییەكانی سەر چیای شنگال دەگوازنەوە بە رووداوی راگەیاند، كە بڕیاردرا بە دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی خەڵكی سڤیل لەسەر چیای شنگال بە رێگای رۆژئاوای كوردستانەوە".



عەمید ئاشتی دەڵێ: "پێشمەرگە سەلامەتیی رێگایەكی نزیك لە سنوونێی دابینكردووە، كە درێژییەكەی 10 كیلۆمەتر دەبێت و هێزێكی دیكەی پێشمەرگەش چوونەتە سەر چیای
شنگال و یارمەتی خەڵكەكە دەدەن و لەگەڵیان دێنەخوارەوە تا دەیانگەیەننە رۆژاوای كوردستان و لەوێشەوە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی هەمەجۆر دابینكراوە بۆ گواستنەوەیان بۆ شاری زاخۆ".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر