ایران نیوز

دوشنبه، مرداد ۲۷، ۱۳۹۳

سوپای ئەمریکا زیانەکانی داعش بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە

رووداو - هەولێر
ناوەندی فەرماندەیی سەربازی سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا 14 هێرشی ئاسمانی لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجامداوە.
ناوەندەکە جەختیکردووەتەوە کە فڕۆکەکانی ئەمریکا لە چەند ئامانجێکی داعشیان داوە لە نزیک بەنداوی موسڵ.
بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیەی سوپای ئەمریکا، جۆری فڕۆکەی جیاواز لەو هێرشانەدا بەکارهاتووە، لەوانەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ناسراو بە درۆنز و دەشڵێ "لە ئەنجامی هێرشەکان چەند مودەرەعەیەکی داعش، حەوت هەمەری درع و خاڵێکی پشکنینی داعش تێکشێنراوە".


 بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی ئەمریکا پشتگیریکردنە لە هێزەکانی پێشمەرگە. 
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند کە رۆژی شەممەی رابردوو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر چەکدارانی داعش لە نزیک چیای شنگال. بەگوێرەی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمریکی، هێزەکانی پێشمەرگە زانیارییان داوەتە سوپای ئەمریکا کە چەکدارانی داعش لە گوندی کۆجۆ دەستیان کردووە بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی. گوندی کۆجۆ دەکەوێتە باشووری چیای شنگال. بە گوێرەی راگەیەنراوێکی حکومەتی ئەمریکی، فرۆکە بێ فرۆکەوانەکە دوو ئۆتۆمبێلی درعی داعشی تێکشکاندووە. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر