رووداو - هەولێر پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە یەكەم كاروانی مرۆیی حكومەتی ئەمریكا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئاوارەكانی شنگال و دەوروبەری، ئەم هاوكارییەی ئەمریكا لەكاتێكدایە كە پێشتر چەند كاروانێكی دیكەی هاوكارى گەیاندووەتە ئاوارەكانی چیای شنگال. ئەمەش بەگەورەترین كاروانی ئەو وڵاتە دادەنریت بۆ ئاوارەكان.
هاوكارییەكەی ئەمریكا لە 60 تەن كەلوپەل پێكدێـت كە بریتین لە سێ هەزار سێتی چێشتخانەی خێزانی، شەش هەزار خەزانی ئاو، 12 هەزار بەتانی و 380 پارچە پلاستیكی داپۆشەر. بڕیارە هاوكارییەكان ببرێنە ئەو ناوچانەی ئاوارەكانی لێن. لەو كاتەی شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعش دروستبووە، ئەمریكا هاوكاریی سەربازی باشووری كوردستانی كردووە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا چەندینجار بۆ پاڵپشتی پێشمەرگە بنكەكانی داعشیان بۆردومانكردووە، شەوی رابردووش لە هێرشێكی فڕكە جەنگيیەكانی ئەمریكا نزیكە 100 چەكداری داعش لە ناحیەی رەبیعە كوژران.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر