بڕیاره پاش كه‌مێكی تر نزیكه‌ی 400 خێزانی شاری كۆبانێ بگه‌نه پارێزگای سلێمانی و ڕێكخه‌ری پڕۆژه‌كانی ڕێكخراوی گه‌په‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (سی دی ئۆ)ش ڕایده‌گه‌یه‌ێنت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ پێشوازی له و ئاوارانه.
به‌خیتار ئه‌حمه‌د، ڕێكخه‌ری پڕۆژه‌كانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (سی دی ئۆ) له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌خه‌ندان وتی: بڕیاره كه‌مێكی تر نزیكه‌ی 400 خێزانی ئاواره‌ی كۆبانێ بگه‌نه شاری سلێمانی و به دوو شێوه پێشوازی له‌و ئاوارانه ده‌كه‌ین، یه‌كه‌مجار له قه‌زای دوكان پێشوازیان لێده‌كه‌ین و شه‌ربه‌ت و خواردنیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك بحه‌وێنه‌وه.
وتیشی:" دواتر ئه‌و خێزانانه ده‌گوازینه‌وه بۆ كه‌مپی عه‌ربه‌ت و شوێنمان بۆ دیاری كردوون".
رێكخه‌ری پڕۆژه‌كانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، كه سه‌به‌ینێش به‌هاوكاریی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ خواردن و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كان له كه‌مپی عه‌ربه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه ئاوارانه دابه‌شده‌كه‌ین.
به‌ختیار ئه‌حمه‌د ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ هاتنی ئه‌و ئاوارانه‌ی كۆبانێ و ئاشكرایكرد كه هه‌ر 400 خێزانه‌كه له سنوری توركیاوه داخڵی هه‌رێمی كوردستان بوون.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر