![]() |
له كۆبانێ و له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ته‌ل شه‌عیر، ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی داعش دوای وه‌شاندنی گورزه ئاسمانییه‌كان و به‌رگریی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه داگیرا.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی چاپی به‌ریتانیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی داعشی له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ته‌ل شه‌عیر له گوندی كانی كوردان بڵاوكرده‌وه كه دوای گورزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و پێشڕه‌وییه‌كانی یه‌په‌گه هێنراوه‌ته خواره‌وه.
سایته‌كه ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی داعشی به "شوم و نه‌گریس و به‌د" ناوبردووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ماوه‌ی 10 رۆرژ بووه ئه‌و ناوچانه كه‌وتبوونه ده‌ستی داعش و هه‌فته‌یه‌ك زیاتریشه ئه‌و ئاڵا نه‌گریسه به‌سه‌ر ئه‌و به‌رزاییانه‌وه ده‌شه‌كێته‌وه.
ده‌یلی مه‌یڵ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی كۆبانێ زیاتر له 30 بۆمبیان به‌سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش خستووه‌ته خواره‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر