بڕیار وایە ئەمشەو بە میوانداری ئەمریکا و بە سەرۆکایەتی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی باڵای سەربازی 20 وڵاتی جیهان ستراتیژییەتی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش و ڕۆڵی هەر وڵاتێک لەو ستراتیژییەتەدا تاووتوێ بکەن.
ئەلیستایر باسکی وتەبێژ بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند: لەدرێژەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش و دیاریکردنی تواناکان و ڕۆڵی وڵاتانی بەشداربوو لە ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێکخراوە لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئەندرێو کۆدەبنەوە".
ئەو وڵاتانەی چاوەڕواندەکرێت بەشداری بانگهێشتەکەی ئەمریکا بکەن وڵاتانی "ئوسترالیا ، بەحرەین، بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، میسر، فەرەنسا، ئەڵمانیا، عیراق، ئیتالیا، ئوردن، کوەیت، لوبنان، هۆڵەندا، نیوزلاندا، قەتەر، سعودییە، ئیسپانیا، ئیمارات، تورکیا"ن.
یەکێک لەو وڵاتانەی کە چاوەڕواندەکرێت زۆرترین فشاری بخرێتە سەر، تورکیایە بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەتیکردەوە کە ڕێگەبدەن ئەمریکا بنکەی سەربازی ئینجیرلیک بەکاربهێنن.
بە پێی ڕویتەرز دوای کۆبوونەوەکە چاوەڕواندەکرێت تورکیا هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەوەی ئایا دەچێتە پاڵ سعودییە بۆ ڕاهێنان بە چەکدارانی ئۆپۆسیزیۆنی میانڕەو ئاشکرابکات.
بڕیار وایە کۆبوونەوەکە ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بەکاتی هەولێر دەستپێبکات.
سەرچاوە: Foreign Policy
Milliyet,Reuters
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر