ئه‌حمەد داواد ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای تورکیا، 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یمانی به ئه‌مه‌ریکییه‌کان داوه ئه‌گه‌ر هه‌ولێر رازیبێت به هاوکرایکردنی بۆ لاوازکردنی په‌که‌که، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره 10 به‌رامبه‌ر پاداشتی هه‌ولێر ده‌داته‌وه، باسی له‌وه‌ش کردووه که له‌توانایدا هه‌بوه له‌سه‌ر قسه‌ی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا هه‌ولێر تێکبشکێنن، به‌ڵام کاره‌که‌یان نه‌کردوه.به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ره‌سمی (ویکیلیکس) که ئاوێنه کردویه‌تی به کوردی، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی تورکیا له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا به‌به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تورکیای راگه‌یاندوه '' په‌رله‌مانی تورکیا داوایکردبوو کرده‌ی سه‌ربازیی له دژی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت، ئێمه‌ش ده‌مانتوانی هه‌ولێر تێکبشکێنین، به‌ڵام نه‌مانکرد. له جیاتی ئه‌وه په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم په‌ره پێدا.
هه‌ر له به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا هاتووه، که داود ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به ده‌نگه‌وه هاتنی ئیجابیانه‌ی مه‌سعود بارزانی کردوه بۆ پشتیوانیکردنی تورکیا له دژی په‌که‌که، کاتێک هه‌ردولا له کۆتایی مانگی تشرینی یه‌که‌می 2010 له هه‌ولێر کۆبونه‌ته‌وه. ئۆغلۆ داوای له ئه‌مه‌ریکا کردووه گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر بارزانی و وتی: هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌وه‌یه له ئێوه‌ی ببیستن''.
له رۆژی 4ی شوباتی 2010 له‌گه‌ڵ جه‌نه‌رال رایمۆند ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی فره نه‌ته‌وه له عێراق، داود ئؤگڵۆ جه‌ختی له‌سه‌ر داواکاری به‌شیر ئه‌ته‌ڵای وه‌زیری ناوخۆی تورکیا کردۆته‌وه که داوای کردبوو پلانێکی کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هیزه‌کانی فه‌ره نه‌ته‌وه له عێراق بکرێت بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان. ئۆدێرنۆ به ئۆغلۆی وتووه: په‌که‌که ته‌نها هه‌ره‌شه نیه بۆ سه‌ر تورکیا، به‌ڵکو هه‌ره‌شه‌یه بۆسه‌ر سه‌قامگیری له خودی ولاتی عێراقدا.
داود ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به هێرشه‌که‌ی مانگی تشرینی یه‌که‌می 2007 کرد که په‌که‌که هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی تورکی له نزیک سنوری عێراق که به‌هۆیه‌وه 12 سه‌ربازی تورک کوژران و 8 سه‌ربازی تریش به دیل گیران که ئه‌مه‌شی وه‌ک خاڵی وه‌رچه‌رخان له هاوکاریکردنی ئه‌مه‌ریکا دژی تیرۆریستان وه‌سفکرد.
دوابه‌دوای ئه‌مه، حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی کرد به دابینکردنی پشتیوانی هه‌واڵگری، چاودێری و پشکینین بۆ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییکه‌نی تورکیا له دژی په‌که‌که له عێراقدا.
داود ئۆغلۆ وتیشی: مانگی ئابی رابردوو به رامۆند ئێدێرنۆی وتووه که تورکیا زانیویه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم هاوکاریی نوێنه‌رانی ئه‌وروپای په‌که‌که‌یان کردووه له رێگای فڕۆکه‌خانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌ندیل به‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون له کۆنگره‌ی په‌که‌که‌دا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد '' فشاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر بارزانی ده‌توانێت وایلێبکات ئه‌مجۆره چالاکییانه بوه‌ستێنێت، پیده‌چێت حکومه‌تی هه‌رێم شه‌ڕی په‌که‌که نه‌کات، به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانی ئێوه ده‌توانێت وایانلێ بکات پشتیوانه نایاساییه‌کانیان بۆ تیرۆریستان بوه‌ستێنێت''.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر