ایران نیوز

شنبه، مهر ۱۲، ۱۳۹۳

رووداو لەسەر ئەو کەشتییەی فڕۆکەکان بۆ لێدانی داعش دەنێرێت


رووداو- ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی فەرماندەیەكی باڵای هێزی دەریایی ئەمریكا بۆ یەكەم جار باسی یەكەم شەوی هاتنی داعش بۆ مەخموور دەكات و دەڵێ، هێزەكانی پێشمەرگە هێزێكن یەكجار كاریگەرن و بەراستیش هێزێكی بە غیرەتن و هەموو رۆژیش ئەوە دەسەلمێنن. ئەو فەرماندە سەربازییە لەسەر كەشتی جۆرج ئێچ دەبلیو بووش لە كەنداوی عەرەبی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو قسە دەكات، كە یەكەم جارە میدیایێكی كوردی خۆی دەگەیێنێتە سەر كەشتی سەربازی و دەڵێ، "ئەمریكا لە سووریا زۆر بە وردی لە شوێنی حەوانەوەی سەركردەكانی داعش دەدات". پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، هێڤیدار ئەحمەد لەسەر ئەو كەشتییە، كە بە یەكێك لە 10 كەشتیە هەرە پێشكەوتووەكانی سەربازی لە جیهاندا هەژمار دەكرێ، چاوی كەوت بە فەرماندەی گشتیی فڕۆكەكانی ئەمریكی لە سەر كەشتی بووش، كە خۆی یەكێك بووە لەو فڕۆكەوانانەی بەسەر ئاسمانی كوردستاندا سووڕاوەتەوە بۆ لێدانی داعش و رایگەیاند، وڵاتەكەی، واتە ئەمریكا، بەرگری لە كورد دەكات و "پێش هاتنی داعش بە دوو مانگ بەسەر ئاسمانی كوردستاندا هاتووچۆمان هەبووە و ئاگاداری هەموو جووڵەیەكی چەكدارانی داعش بووین". گوتیشی "لە سووریا هێزێكی وەكو پێشمەرگە نییە تاوەكو بۆ كۆنتڕوڵكردنی ئەو ناوچانەی بۆردوومانیان دەكەین، هاوكاری ئێمە بكات".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر