خه‌ندان-... رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ڵێت: قورئانی پیرۆز تێكدراوه له‌لایه‌ن چه‌ند پیاوێكی ئاینییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایه‌فه‌ی كافر نووسراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، كه هه‌ندێك له‌سوره‌ته‌كانی ئه‌و كتێبه ئاسمانییه ده‌سڕنه‌وه، له‌وانه سوره‌تی ئه‌لكافرون.
دوای هه‌ڵدانه‌وه گۆڕه‌كان و رووخاندنی كه‌نیسه و تێكدانی گومه‌ز و شوێنه ئاینییه‌كانی هاوڵان و پێغه‌مبه‌ران، ئێستا داعش به‌نیازه قورئانی پیرۆز بگۆڕێت و بیانووشیان بۆ ئەو كاره‌یان ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له‌ئایه‌ت و سوره‌ته‌كان "هه‌ڵگه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و ناڕاستن".
به‌پێی به‌هانه‌كانی داعش بۆ دووباره نووسینه‌وه‌ی قورئان، ئه‌و كتێبه ئاسمانییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایفه‌ی مه‌سیحی و شیعه‌كان نووسراوه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی ئافاق بڵاویكرده‌وه، رێكخراوی ئتیرۆریستیی داعش له‌هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی سووره‌تی (الكافرون)دایه به‌و ئایه‌تانه‌شه‌وه كه باس له پاكبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی (ئیدینلیك ده‌یلی) توركیش لای خۆیه‌وه نووسیوێتی: داعش ده‌یه‌وێت سووره‌ت و ئایه‌ته‌كانی قورئان بگۆڕێت و سوره‌تی الكافرون لابه‌رێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، داعش ده‌یه‌وێت ئایه‌تی ژماره 33 له‌سوره‌تی ئه‌حزاب لابه‌رێت كه ده‌ڵێت: "إنما یرید الله لیذهب عنكم الرجس أهل البیت ویطهركم تطهیرًا" بۆ ئه‌مه‌ش داعش ده‌یه‌وێت چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌و ئایه‌ته‌دا بكات.
لای خۆیه‌وه تۆڕی فۆكس نیوز بڵاویكرده‌وه، داعش ده‌یه‌وێت كه‌عبه‌ی موسڵمانان بڕوخێنێت ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی جیهادییه‌كی رێكخراوی تیرۆریستی داعش نووسیبووی له تویته‌ری خۆی "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی پێی راگه‌یاندووه، كه ده‌بێت كه‌عبه بڕوخێنرێت، چونكه حاجییه‌كان له‌وێ عیباده‌ت ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌ردێك ده‌په‌رستن".
سەرچاوە: المصدر

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر