رووداو- رۆما... رۆژی دووشەممە 2-3-2015، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیتاڵیا، لەگەڵ مەتێیۆ رێنزی، سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەریەك لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، كەمال موسلیم وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە و سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوو.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حكومەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی ئیتاڵیا و هەرێمی كوردستان كراوە و ئیتاڵیا ئامادەیی دەربڕیوە بەردەوامبێت لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان. گوتیشی:" لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوەشكرا كە نووسینگەی ئیتاڵیا لە هەولێر بكرێتە كونسوڵییە".
بەپێی راگەیێندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، لەو كۆبوونەوەیەدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و پشتیوانیی مرۆیی و سەربازیی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردووەتەوە.
پوختەیەكیشی دەربارەی رەوشی هەرێمی كوردستان و پێشڕەوی و سەركەوتنەكانی بەردەوامی پێشمەرگە و رەوشی ئاوارە و پەنابەرانی لە هەرێمی كوردستان خستووەتەڕوو، كە بارێكی قورسیان خستووەتە سەر شانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستی بە یارمەتی و هاوكاریی زیاتر هەیە.
لە بەرامبەریشدا سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاندووە، كە ئیتاڵیا لە هەموو رووێكەوە زیاتر لە جاران هاوكاریی هەرێمی كوردستان دەكات،" چونكە هەرێمی كوردستان بە شوێنێكی ستراتیژی دەبینین و خۆمان بە دۆستی گەلی كوردستان دەزانین، بۆیە ئیتاڵیا بڕیاریداوه ئاستی نوێنەرایەتیی خۆی لە هەرێمی كوردستان بۆ كونسلخانەی گشتی بەرز بكاتەوە و بەمەش دەمانەوێ پەیامێك بدەینە هەمووان كە ئێستا رەوشی هەرێمی كوردستان لە جاران باشترە". گوتووشیەتی "بۆ ئێمە گرنگە ئەو سەقامگیرییەی لە كوردستان هەیە، بەردەوامبێت".
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بارودۆخی موسڵ و ناوچەكە بەگشتی ، چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان، پەرەپێدانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و گرنگیی بەشداری و هاوبەشیی هەموو پێكهاتەكان لە پرۆسەی سیاسیی وڵاتدا تاوتوێ كراوە. تیشكیش خراوەتە سەر بارودۆخی سووریا و كاریگەریی پێشهاتەكانی ئەوێ لەسەر رەوشی عیراق و ناوچەكە بەگشتی، جەختیش لەسەر پێویستیی چارەسەرێكی سیاسیانە بۆ كێشەی سووریا كراوەتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر