رووداو- دهۆك... بکوژەکەی شەهید هوجام لە شاری موسڵ دەکەوێتە بۆسەی كوردێك و دەکوژرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە نێو شاری موسڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە 2/3/2015، چەكدارێكی كوردی داعش لە بۆسەیەکدا بکوژەکەی شەهید هوجام كردووەتەوە ئامانج و گوللەبارانی كردووە جەختیشیكردوە كە "ئەو كەسی مۆفەق ئەسعەدی كوشتووە چەكدارێكی كوردی نێو داعش بووە و لەنێو شاری موسڵ بۆسەی بۆ داناوەتەوە".
هەروەها سەرچاوەیەكی دیكەی رووداو لەنێو موسڵ رایگەیاند:" هیچ بەڵگەیەك لەبەردەست نییە كە مۆفەق ئەسعەد، بكوژی شەهید هوجام سورچی كوژرابێت، بەڵام ئەمڕۆ ئێوارە ژمارەیەكی زۆری چەكداری داعش لەنێو ماڵی مۆفەق ئەسعەد كە دەكەوێتە گەڕەكی عەرەبی، كۆبوونەتەوە، بەبێ ئەوەی هۆكارەكەى دیاربێت".
ئەو كەسەی سەری شەهید هوجامى بڕی كوردە و ناوی (مۆفەق ئەسعەد ئەسکەندەر)ە، بەپێی ناسنامەی بكوژەكە بێت، خەڵكی گوندی عەلی شانی سەر بە شارەدێی رووڤیایە لە شارۆچکەی بەردەڕەشی پارێزگای دهۆك.
مۆفەق و براکانی کاری نانەواییان کردووە و دوای هاتنی داعش چوونەتە موسڵ، پاش ماوەیەک دوو براکەی بە ناوەکانی ئەیووب و یونس دەکوژرێن.
لە 27/1/2015 داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا شەهید هوجام کە پێشمەرگەبوو و بە دیل گیرابوو لەلایەن داعشەوە، بەدەستی کوردێکی داعش سەردەبڕدرێت، ئەمەش كاردانەوەیەكی زۆری لەنێو خەڵكی كوردستان لێكەوتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر