ایران نیوز

شنبه، خرداد ۲۹، ۱۳۹۵

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەرەخۆشی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکا

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بۆ بەڕێز کومیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
لە گەڵ رێزوسڵاو.


بە داخێکی گرانەوە ئاگادار بووین ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران لە شەڕێکی نابەرابەردا لە گەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی شنۆ گیانیان بەخت کردووەو بە کاروانی پڕ سەروەری شەهیدانی کوردستان پەیوەست بوون.
 شەهید بوونیان بوو بە هۆی خەم وپەژارەی ئێمەش و بەم بۆنەوە لە لایەن کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەوە پڕ بەدل لە ئێوەی هاوپەیمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکانیان و هەموو ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکەین. بێگومان بزوتنەوەی رزگاریخوازیمان لە کوردستانی رۆژهەڵات بە شەهید بوونی هەر رۆڵەیەکی مەشخەڵی خەباتەکەی نەک کز نابێ بەڵکو بلێسەدارتر دەبێ و سەرئەنجام جەستەی داگیرکەرانی کوردستان دەسووتێنێ و کۆتای بە دەسەڵاتی رەشیان دێنێ. جارێکیتر خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.


کومیتەی ناوەندیی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
28/ جوزەردانی/1395 هەتاوی
17/ژوئن/2016 زایینی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر