ایران نیوز

شنبه، خرداد ۲۹، ۱۳۹۵

بەیاننامەی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەیPAK

بە بۆنەی حەماسەی نەبەرد و شەهید بوونی پۆلێک پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی شنۆ
لە رۆژانی رابردوودا، لە وەرزێکی نوێی بەرەنگار بوونەوەی رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرانبەر هێزە داگیرکەرەکانی بەرفەرمانی تاران، پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گەڕیانی نەبەردێکی حەماسییدا لە ناوچەی شنۆ شەهید بوون.

بەم بۆنەیەوە نەک سەرەخۆشی، بەڵکوو هاوکات لە گەڵ کەسەرێکی قووڵ، پیرۆزبایی لە بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین کە بە نەبەرد و خوێنی رۆڵەکانیان،" دووڕگەی هێمنی" تارانیان شڵەقاندوە. هەنگاوێک کە پێشتریش، هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان لە ناو دڵی سنە و بۆکاندا، بە هەڵمەتەکانیان بۆ سەر بنکە و دامەزراوە تێرۆریستیەکانی ئێران، هەڵیانگرتەوە.
رەنگە سەرانی تێرۆریست پەروەری تاران و فەرماندەکانی هێزە داگیرکەرەکانیان لە کوردستان، پێیان وابێ، بە شەهید بوونی پۆلێک پێشمەرگە، سەرکەوتنی گەورەیان بە دەست هێنا بێ؛ غافڵ لەوەی، ئەوە تەنیا نەبەردێکە لە جەنگی ئازادیبەخشیی نەتەوەییمان و قوربانی و سەرکەوتن و شکستەکانمان، بەشێکن لە پرۆسەی ئەو ستراتیژییەی کە بە راماڵینی دوا سەربازی داگیرکەری ئێران لە نیشتمانەکەمان، دەگاتە ئەنجام.
هەر چەند شەهید بوونی ئەو پۆلە پێشمەرگەیە، داخ وکەسەر هێنە، بەڵام زۆر لە مێژە ئەو راستییە خۆی سەلماندوە کە رۆڵەکانی نەتەوەی کورد، بە زەبر و زەنگی دوژمنان بە چۆکدا ناێین و ئەوەی سەرەنجام و بێگومان بەرانبەر بە کورد بە چۆکيا دێ هەر تارانە. ئەوانەی رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە، لە ناو ماڵ و سەر خاکی خۆیان بەر هێرش دەدەن و شەهیدیان دەکەن و خەڵکی سویل راپێچی گرتووخانەکان دەکەن و ماڵ و حاڵی هەژارانەیان بە سەردا دەرووخێنن، دەبێ بزانن و خاترجەم بن کە لە تۆڵەی بە سەبر و زەبری رۆڵە ئازادیی ئەستێنەکانی ئەم نەتەوەیە دەربازیان نابێت؛ رۆژێ دەبینن کە چلۆن سینگ و سەری پڕ لە تۆماری تاوان و جینایەتیان دەبێتە ئامانجی چەکەکانی ئێمە . رۆژێ دادێ کە شەقام و کۆڵانەکانی شارەکانیان لێدەگرین و لە کەلاکی بۆگەنیان گرد و تەپۆڵک ساز دەکەین... با داگیرکەرانی تاوانبار چاوەڕێی زەبری تۆڵە ئەستێنانەی پێشمەرگە و هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان بن.
دەبا ستەمکاریی دوژمنان و خۆێن و فرمێسکی رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە، ببنە هەوێنی یەکێتی نەتەوەیی کورد و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناو راماڵینی هێزە داگیرکەرەکانی ئیران لە کوردستان و گەیشتن بە ئازادیی وسەر بەخۆیی کوردستان.

شەکاوە بێ ئاڵای خەبات لە پێناو ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستاندا
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگە
29ی جۆزەردانی 2716
18 ژووئەنی 2016

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر