سایتی RP ONLINEی ئه‌ڵمانی كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا بڵاویكرده‌وه له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی پشكنیندا له‌شاره‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئسپانیاو میلیلیه‌ی مه‌غریب و ڤوبه‌رتاڵی ئه‌ڵمانیاو برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا پێنج گومانلێكراوی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركران.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپایا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2016 رایگه‌یاند: ئه‌وتۆمه‌تبارانه شانه‌یه‌كی نوستووی پرۆپاگه‌نده‌ی سه‌ر به‌رێكخراوی تیرۆرستی داعشن بوون له‌وانه چواریان ئیسپانین و پێنجه‌میشیان مه‌غربی بوو، له‌ناو ئه‌وانیشدا سیانیان له‌به‌رشه‌لۆنه‌و یه‌كیكیان له ملیله‌و ئه‌وی تریان له‌ڤوبه‌رتاڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركراون و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانیشن.
ئه‌م گروپه خاوه‌نی په‌یجی"ئیسلام به‌زمانی ئسپانی"بوون و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئینته‌رنیت و فه‌یسبوكیان بۆ هاندانی توندوتیژی به‌كارهێناوه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند گومانلێكراوێكه‌وه له‌ئه‌ڵمانیاو به‌لجیكا ئه‌و سایتانه به‌ڕێوه‌براون.
به‌تایبه‌تی فه‌یسبوك كه‌به‌زمانی سه‌ره‌كی ئیسپانی بوه‌و 32 هه‌زارو پێنج سه‌د كه‌س به‌كاریان هێناوه‌و سه‌ردانیان كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شه دینیه‌كه‌ی ئه‌و په‌یجه‌دا به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا كه‌سایه‌ته‌ی RP ONLINEی ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه چه‌ندین نامه‌ی وروژینه‌رو هاندانی تیابڵاوكراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ نوسین وبابه‌تی هه‌مه‌جۆری توندوتیژی و توندڕه‌وی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا ئه‌و چواركه‌سه‌یان له‌ئیسپانیاو پێنجه‌میش له‌ئه‌ڵمانیا به‌تۆمه‌تی هاندان و وروژاندنی توندوتیژی و ناردنی خه‌ڵكی بۆ جیهاد ده‌ستگیركراون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا ئه‌و شانه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی و مه‌ترسیداری به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا.
ئه‌مه چه‌ندینجاره له‌ئسپانیا ئه‌م شانه نوستوانه پوچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌و خۆبه‌خشانه خه‌ڵكیان ناردووه بۆ سوریا‌و عیراق بۆ شه‌ڕكردن له‌ڕیزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعشدا ته‌نانه‌ت له ساڵی رابردودا پۆلیسی ئیسپانیا 143 كه‌سی جیهادی گومانلێكراوایان ده‌ستگیركرد، له‌وانه 113 كه‌سیان ئیسپانی بوون و 30 كه‌سه‌كه‌ی تریان له وڵاتانی تری ئه‌روروپا بوون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر