ایران نیوز

شنبه، آبان ۰۱، ۱۳۹۵

ئاسایشی پارتی لە کەرکووک: 10 كارمەندمان شەهیدبوون

بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی لە كەركووك رایدەگەیێنێ، تەنیا ئەوان 10 كارمەندیان لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش شەهیدبوونە.
هەڵۆ نەجات، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەكدارانی داعش لەو هێرشانەی بۆ سەر کەرکووک ئەنجامیاندا، مەبەستیان ئەوەبوو فشارەکان سەر شاری موسڵ كەم بكەنەوە.
هەڵۆ نەجات گوتیشی "بۆشاییەک هەبووە لە نزیک گوندی بەشیر بۆ داقووق، لەوێوە توانیویانە دزە بکەنە سنووری کەرکووک". لە شاری كەركووك جگە لە پۆلیس و پێشمەرگە، هەریەك لە پارتی و یەكێتی ئاسایشی جیایان هەیە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر