بەرەبەیانی ئەمڕۆ 27-10-2016 لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکان لە ناوچەیەکی دەوروبەری ناحیەی لەیلانی سهر به پارێزگای كهركوك 5 تیرۆرستی داعش کوژراون.
بەپێی زانیاریەکان، تیرۆرستە کوژراوەکان بەشداربوون لە پەلامارە شکستخواردووەکەی ھەینی ڕابردوو لە کەرکوک و دوای ھەڵھاتنیان لە شاری کەرکوک لە نزیک کارگەی چیمەنتۆی شارەکە خۆیان حەشاردابوو و ڕێگەی ھەڵھاتنیان بۆ حەویجە لێ گیرابوو.
ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکەی ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکان پاڵپشت بووە بە سەرچاوەی ھەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر جموجۆڵی ئەو تیرۆرستانە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر