ایران نیوز

جمعه، مهر ۳۰، ۱۳۹۵

بانە پشتیوانی لە داخوازیەکانی خەڵکی مەریوان دەکات

کۆمەڵێک لە کچان و کوڕانی دوچەرخەسواری شاری بانە بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵکی شاری مەریوان بە دژی دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت لە نزیک بەنداوی زرێبار هەڵمەتێكی دوچەرخەسوارییان وەڕێخست
ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە هەر ئێستا بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ رەزبەر، لە سەر بانگەوازی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، کۆمەڵێك لە کچان و کوڕانی دوچەرخەسواری شاری بانە بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی خەڵکی شاری مەریوان بۆ پێش گرتن لە دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت لە پشتی بەنداوی زرێبار هەڵمەتێكی دوچەرخەسوارییان وەرێخست و مەودای شاری بانە تا مەریوانیان بە دوچەرخە بڕی و ئێستاکە تا چەند خولەکێکی تر دەگەنە شاری مەریوان. 
سەرچاوەیەکی نزیک لە شوێنەکە بە ناوەندە هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵاتی راگەیاند: لاوانی بانە بە هەڵگرتنی پلاکارتی تایبەت بە دروشمی " مەریوان خوزستان نییە و دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت یانی لە ناوچوونی بەنداوی زرێبار و کۆمەڵێك دروشمی تر پشتیوانی خۆیان لە خواستە رەواکانی خەڵکی شاری مەریوان دەربڕیوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر