ایران نیوز

جمعه، آبان ۰۷، ۱۳۹۵

ئاگاداریی پرسەی شەهید ئەیوب رەمەزانی (ئاوارە) لە هولەند

بەبۆنەی شەهیدبوونی هەڤاڵ "ئەیوب رەمەزانی ناسراو بە ئاوارە" پێشمەرگەی بەوەجی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، کە لە شەڕێکی سەخت و دژواردا لە مێحوەری ناورەران لە شارەدێی {فازلیە} و لە بەرەکانی پاراستنی خاک و خەڵکی باشووری کوردستان گیانی بەختی کورد و کوردستان کرد، نوێنەرایەتی ئورووپای پارتی ئازادیی کوردستان لە هولەند، رێوڕەسمێکی ماتەمینی رێکدەخات. بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهید ئاوارە و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان، داوا لە سەرجەم کوردانی دانیشتووی هولەند بەگشتی و کوردانی ئارنێم بەتایبەتی دەکەین، بە بەشداریتان لەم کۆڕە ماتەمینییەدا رۆحی ئەو شەهیدە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان شاد بکەن. هاتنتان جێگای رێزه
Info.pak_europa@yahoo.com
رۆژی یه‌کشه‌ممه30/10/2016:
کات13: 00: تا17
ناونیشان:(Restaurant Eilandstaete)
Abe Lenstrahof 132 6833 LR Arnhem
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه‌بکه‌ن:-
(In woonzorgcentra Eilandstaete) 0620074245 0687269438 0686226690
نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا
0641693364
پارتی ئازادیی کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر