یه‌كێك له‌و بینایانه‌ی كه چه‌كداره‌كانی داعش دزه‌یان كردبوو ناوی |
ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی دزه‌یانكرده ناو كه‌ركوكه‌وه له‌چه‌ند بینایه‌كدا به‌ته‌واوی گه‌مارۆدراون، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌منی كه جه‌خت له‌نه‌مانی مه‌ترسی ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن بۆ دڵنیایی زیاتری هاوڵاتیان، هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و ئارامی شار ده‌پارێزن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش دزه‌یانكرده چه‌ند گه‌ڕه‌ك‌و شوێنێكی جیاوازی شاری كه‌ركوك، له‌چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كیشدا به‌چه‌كی قه‌ناسه‌وه جێگیربوون، به‌ڵام زۆرینه‌ی هێرشه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی‌و سه‌ربازیه‌كانه‌وه به‌رپه‌رچدرایه‌وه‌و له‌ئێستاشدا، به‌شێك كه ماونه‌ته‌وه به‌ته‌واوی گه‌مارۆدراون.
هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك (یه‌كێتی) به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "دۆخی ئه‌منی ناو كه‌ركوك كشوماته، هێزه‌كان له‌هه‌موو شوێنه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌و هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان پارێزراون".
"داعش ته‌نها له‌و بینایانه‌دا هه‌ن ك ئه‌مڕۆ دزه‌یان كردووه‌ته ناویان، له‌هیچ شوێنێكی تر نیه‌و چه‌كدارێكی زۆریان لێ كوژراوه‌و ژماره‌یه‌كی تریش ته‌رمه‌كانیان له‌ناو بیاكاندان"، هه‌ڵكه‌وت وای وت.
دڵنیایش ده‌داته هاوڵاتیان بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵیان، بۆ ئه‌وه‌ش "هه‌موو هێزه‌كانی ئاسایش‌و پێشمه‌رگه به‌گه‌ڕه‌كاندان بڵاوه‌پێكراونه‌ته‌وه، هیچ شتێكی خراپ له‌ئارادا نیه‌و چه‌كداره‌كانیش له‌ناو بیناكاندا گه‌مارۆدراون".
ژماره‌یه‌ك له‌چه‌كداره‌كانی داعش له‌گه‌ڕه‌كانی تسعین، حه‌ی عه‌سكه‌ری، ئه‌سراو مه‌فقودین‌و دۆمیز‌و چه‌ند شوێنێكی تر هه‌وڵی هێرشیاندا، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش روبه‌ڕویان بوونه‌وه، دواتریش به‌پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆر‌و چه‌ندین كه‌سی خۆبه‌خش زۆرینه‌ی چه‌كداره‌كان كوژران.
عه‌مید شێرزاد مۆفه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی كه‌ركوك به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا چه‌ند چه‌كدارێكی له‌و شوێنانه‌دا ماونه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌رزن‌و مه‌ترسی لێده‌كرێت كۆنتڕۆڵكراون نه‌وه‌ك شه‌و دزه‌بكه‌نه ناویه‌وه".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه كه چه‌كداره‌كان دزه‌یان كردووه‌ته ناو دۆمیز‌و ئوتێل سنه‌وبه‌رو ماجدیه، زیاتر له 25 چه‌كداری داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتی ئاساییه‌وه كوژراون‌و جگه‌له‌وه‌ش، ژماره‌یه‌ك ته‌رمی تری داعش هه‌یه له‌ناو بیناكاندا.
عه‌مید شێرزاد مۆفه‌ری جه‌ختیكرده‌وه "هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركوك نه‌ماوه، ئه‌و شوێنانه‌شی كه تێیدا ماونه‌ته‌وه كاتی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ بكرێنه‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشه‌وه سێ پۆلیس له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئێمه‌دا شه‌هیدبوون، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌و پێشمه‌رگه‌ی تریش شه‌هید بوون".
به‌شێكی زۆر له‌برینداره‌كانی ئه‌مڕۆ هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌ركوك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كه‌ركوك كران به چاره‌سه‌ری پزیشكی.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌لاماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناو شاری كه‌ركوك، له‌دوو محیوه‌ری باشور‌و رۆژئاوای پارێزگاكه‌شه‌وه ئه‌و رێكخراوه هه‌وڵیدا هێڵی به‌رگری پێشمه‌رگه بشكێنێت، به‌ڵام شكستی هێنا.
ئه‌و هێرشانه چه‌ند رۆژی دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی موسڵ دێت، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش تێیدا به‌شدارن‌و تائێستا ده‌یان ناوچه‌ی گرنگ‌و ستراتیژییان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر