ایران نیوز

شنبه، آبان ۰۸، ۱۳۹۵

داعشێکی خۆکوژ لە لایان هێزەکانیPAK ەوە کوژرا

لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی گەوەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پێدەشتەکانی مووسڵ؛ بێجگە لەو دوو داعشەی رۆژی 25 ئۆکتۆبر، بەزەبری فیشەکی هێزەکانی PAK لە ناو شارەدێی "عومەر قاپچی"دا بە پشتوێنە ئینتیحارییەکانیانەوە کوژران؛ چەکدارێکی داعش، کە پشتوێنی ئینتیحاریی بەستبوو، بەدەست و چەکی رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی نیشتمان؛ کوژرا.
ئەو چەکدارەی داعش ناوی "ئەبوو زەینەب" بوو کە سەر بە فرقەی موتە، لیوای خالید بنی وەلید بوو. 
ئەوەی لەو وێنەیەدا دەبینرێ، بریتییە لە: وێنەی تێرۆریستی کوژراو "ئەبوو زەینەب" و پشتوێنە خۆکوژییەکەی و چەند شتێکی پێوەندیدار.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر