38 چه‌كدرای رێكخراوی داعش، له‌پێكدادانه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات و ئه‌و ڕێكخراوه كوژراون، له چوار چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی( توڕه‌یی فورات) بۆ ڕزگاركردنی ره‌قه، به پێی ئاژانسی هاوار نیوز-ی نزیك له په‌یه‌ده.
به‌پێی هاوار نیوز، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له نێوان شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) و چه‌كدارانی داعش له چوار چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی( توڕه‌یی فورات) بۆ ڕزگاركردنی ره‌قه، له ده‌ورووبه‌ری گونده‌كانی جه‌عبه‌ر-ی رۆژهه‌لاَت و حه‌داج له باكوری رۆژئاوای ره‌ققه، شه‌وی ڕابردوو، "شه‌ڕی سه‌خت" له نێوان شه‌رڤانان و چه‌كدارانی داعش ڕویداوه و له‌و شه‌ڕه‌دا، پێنج چه‌كدار، له گوندی حه‌داج و چواری تریش له جه‌عبه‌ر-ی رۆژهه‌لاَت كوژراون و ئۆتۆمبێلێكیش تێكشكێندراوه كه دۆشكه‌ی له‌سه‌ر بووه.
هه‌روه‌ها دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هێرشێكی داعش-یان له گوندی جه‌عبه‌ر-ی ڕۆژهه‌لاَت، تێكشكاندوه و 29 چه‌كداری ئه‌و ڕێكخراوه‌یان كوشتوه و شه‌ش ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراویان ته‌قاندۆته‌وه.
ناوچه‌ی جه‌عبه‌ر، له باكوری كه‌ناره‌كانی ڕوباری فوراته‌و سه‌ر به شاری ته‌بقه-یه، ده‌كه‌وێته‌وه ڕۆژئاوای شاری ڕه‌ققه، به‌پێی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ، له‌و ناوچه‌یه شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه و زیانی گیانی له ڕیزی هه‌ردولا هه‌یه.
هه‌روه‌ها روانگه‌ی سوری، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه شه‌رڤانان ته‌نها پێنج كیلۆمه‌تر له به‌نداوی فورات دوورن، له سنووری شاری ته‌بقه، كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كانی سوریایه و شاره‌كه‌ش (ته‌بقه) شارێكی ستراتیژیه، كه ده‌كه‌وێته نێوان مه‌نبه‌ج و باب له لایه‌ك و شاری ره‌ققه له لایه‌كی تره‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر