بەندکراوانی زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لە دەمای ژێر دەرەجەی سیفر بە سەر دەبەن
ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، هاتنی وەرزی زستان و ساردبوونی کەش و هەوا بارودۆخی زیندانیانی دیزڵ ئابادی کرماشانی سەخت تر کردووەتەوە و زیندانیان لەو سەرما سەختەدا بە بێ کەرەستەی گەرمکەرەوە ژیان بە سەر دەبەن ئەوە لە حاڵێکدایە کە زیندانیان ناڕەزایەتییان بەم دۆخە دەربڕیوە بەڵام لە لایەن بەرپرسانەوە هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.
پزیشکی بێهداری زیندانیش هەواڵەکەی پشت راست کردەوە و رایگەیاند کە بە هۆیئەم دۆخەوە زۆربەی زیندانیان نەخۆش کەوتوون.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر