خەڵکی گوندی مەرەبزانی سەر بە سنە لە ناڕەزایەتی بە ئیسفاڵت نەکردنی رێگای گوندەکە لە بەردەم فەرمانداری شاری سنە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست
ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، رۆژی چوارشەممە، ٢٤ سەرماوەز، خەڵکی گوندی "مەرەبزانی" سەر بە شاری سنە لە ناڕەزایەتی بە کەمبوونی ئیمکاناتی رەفاهی لە گوندەکە و ئیسفاڵت نەکرانی رێگای گوندەکە لە بەردەم فەرمانداری شاری سنە کۆبوونەوە و خوازیاری وڵامدانەوە بە داخوازیەکانیان بوون.
دوای چەندین جار ناڕەزایەتی خەڵک و وڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە داخوازیەکانی خەڵک، بە ناچار خەڵکی گوندەکە کۆبوونەوەکەیان گواستەوە بۆ بەردەم ئیدارەی ڕا.
جێگای ئاماژەیە، گوندی مەرەبزان کەوتووەتە ١٠ کیلۆمەتری شاری سنە و خەڵکی گوندەکە لە باری ئیمکاناتی رەفاهیەوە لە باروودۆخێکی خراپ دا بە سەر دەبەن.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر