بەبۆنەی گەڕانەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی (2017)، بەناوی خۆم و لە جیاتی سەرجەم ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی نەتەوەی کورد و جیهان، دەکەین.
لەم بۆنەیەدا سەری رێز دادەنەوێنین لە حاست شەهیدانی نەتەوەی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان، چ شەهیدانی بەرەنگاریی تێرۆریستیانی داعش و چ شەهیدانی بەرەنگار بوونەوەی تێرۆریزمی دەوڵەتیی داگیرکەرانی کوردستان. هاوکات سڵاو دەنێرین بۆ بنەماڵەی خۆڕاگری شەهیدانمان.
پێشکەشی رۆڵە بەند کراوەکانی نەتەوەکەمان دەکەین کە بە تاوانی کورد بوون و خەبات لە پێناو پاراستنی نەتەوەیەکدا، کەوتوونەتە زیندانەکانی داگیرکەرانی کورستانەوە.
ئاواتەخوازین، ساڵی نوێ ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی پتری سەرجەم چین و توێژەکانی نەتەوەکەمان لەپێناو پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و خەبات بۆ ئەستاندنی مافی دیاریکردنی چارەنووس و سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی کوردستان.
عەلی قازی محەممەد
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
11 بەفرانباری 2716
31 دێسامبری 2016
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر